بەرگریی شارستانی دهۆک: تا ئێستا تەرمەکان نەدۆزراونەتەوە

شەیری بکە لە:
بەرگریی شارستانی دهۆک: تا ئێستا تەرمەکان نەدۆزراونەتەوە

دیمەنێكی لافاوەكەی دهۆک- وێنە - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


 گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەکانی لافاوەکەی دوێنێی دهۆک بەردەوامە، تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.


لێدوانی فەرمی: بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگريی شارستانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی لافاوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، 11 کەسیش برینداربوون و 120 کەسیش ڕزگارکران و بەنداوێکیش تەقیوە و 160خانوو  50 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.


زانیاریی زیاتر: دوو کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی موسڵن تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی بەهاوکاری تیمەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوای تەرمی قوربانییەکاندا دەگەڕێن.


باکگراوند: ساڵی 2017 لە دهۆک بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، تەنیا تەرمی دووانیان دۆزرایەوە تەرمی یەکێک لە قوربانییەکان نەدۆزرایەوە کە منداڵێک بوو لە کەمپی دۆمیز ئاوبردی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: