ئەمریکا کوژرانی کەسی سێیەمی حەماس ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی لە نزیک سنووری غەززە - وێنە: AFP

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی لە نزیک سنووری غەززە - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئەمریکا، مەڕوان عیسا، کەسی ژمارەی سێی ‌حەماس کە بە "پیاوی سێبەر" و "کابووسی ئیسرائیل" ناسراوە لە هێرشێکی ئیسرائیلیدا کورژا. 

 

لێدوانی فەرمی: بەگوتەی جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا، مەڕوان عیسا هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژراوە. 

 

زانیاریی زیاتر: مەڕوان عیسا پێشتر لە چەندین هەوڵی کوشتن ڕزگاری ببوو، بە یەکێک لە داڕێژەرانی پلانی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر دادەنرێت. حەماس نازناوی "کابووس"ـی ئیسرائیلیان پێدابوو. هاوکات فەلەستنییەکان ئەویان بە "پیاوی سێبەر" ناودەبرد، بەو پێیەی ڕادارەکانی ئیسرائیل نەیاندەتوانی بیدۆزنەوە. 

 

ئەوەی پیویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا نە ئیسرائیل و نە حەماس کوژرانی ئەم سەرکردەیەی حەماسیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ