عێراق بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان نانێرێت و داوای قەرزیش دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان نانێرێت و داوای قەرزیش دەكاتەوە

ئاڵای هەرێمی كوردستان و عێراق

ئاڤا نیوز


حکومەتی عێراق زیاتر لە نۆ تريلیۆن دیناری هەرێمی کوردستان قەرزدارە، بەڵام داوای یەک تريلیۆن و 272 ملیار دینار لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بەشێوازی قیستی مانگانە، بەشێک لە قەرزی بانکی بازرگانیی عێراقی TBI لە هەرێمی کوردستان وەربگیرێتەوە؛ دواجار بڕیار لەسەر وەرگرتنەوەی یەک تریلیۆن و 272  ملیار دینار بۆ ساڵەکانی دارایی 2023 و 2024 درا، کە مانگانە زیاتر لە 100 ملیار دینار دەکات.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حکومەتی هەرێمی کوردستان، 15ـی ئاداری ئەمساڵ وردەکاریی پارەی کرداری ڕەوانەکراوی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 بڵاو کردووە، بەپێی ئەو زانیارییە فەرمییانە، نۆ تريلیۆن و 378 ملیار دینار لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.


وێنە گەورەکە: کۆی گشتیی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵيی عێراق بۆ ساڵی 2023 کە پێشبینی دەکرا وەک پارەی مانگانە بدرێت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، 16 تريلیۆن و 497 ملیار دینار بووە، ئەو بڕە پارانەش وەک قەرز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دراوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی 2023 کە بە پێنج بەش نێردراوە، سێ تريلیۆن و 700 ملیار دینار بووە.

 

وردەكاریی قەرزەكان:

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ