یەدەگی نەختینەیی بانکی ناوەندیی عێراق 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندیی عێراق - وێنە: ڕۆیتەرز

بانکی ناوەندیی عێراق - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر بەشێک لە بانکە عێراقییەکان، یەدەگی نەختینەیی  بانکی ناوەندیی عێراق 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاند. 

 

لێدوانی فەرمی: عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت: یەدەگی نەختێنەیی عێراق 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەو بانکانەشی کە سزادرابوون، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە پەیوەندیدان بۆ هەڵگرتنی سزاکان.

 

لەلایەکی دیکەوە: بانکی ناوەندیی عێراق زانیاری نییە لەسەر ئەوەی کە بانکی نوێ لە عێراق لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزایان بخرێتە سەر، بەڵام ئەو بانکانەی کە سزادراون لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە پەیوەندیدان بۆ هەڵگرتنی سزاکان.

 

وێنە گەورەکە: ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆبوونەوەکان لەگەڵ بانکی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەردەوامن بۆ ناردنی دۆلار بۆ عێراق، واشنتن پێداویستییەکانی عێراق بۆ دراوی قورس جێبەجێ دەکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: