شارەوانی دهۆک: سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانین

شەیری بکە لە:
شارەوانی دهۆک: سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانین

یەکێک لە شەقامەکانی دهۆک لە لافاوی لێ دروست بووە، سەرچاوە: ڕۆژهات لوقمان - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

شارەوانی دهۆك ڕایدەگەیێنێت، لیژنەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبنەوەی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، داواش لە هاووڵاتیان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵ نەیەنە دەرەوە.

وێنە گەورەکە:  شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و یەکێک لەو شوێنانە سەنتەری دهۆکە، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو ئاستەنگی هاتووچۆ لە چەند شەقامێک دروست بووە.

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل مستەفا، گوتەبێژی شارەوانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ” تیمەکانی شارەوانی دهۆک لە دوێنێ شەوەوە لە ئامادەباشیدان، بەتایبەتی لە دوای ئەو بارانە چڕەی لەم بەیانییەوە دەستیپێکردووە و سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانن".

زانیاری زیاتر: لە دهۆک سێ لێژنە پێکهێنراون؛ لێژنەی سەنتەر، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، هەموو بەیەکەوە کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی بەهۆی بارانبارین دروست بوون. 

لەلایەکی دیکەوە: کاربەدەستانی ئیداری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هۆشداری دەدەن لەوەی بەپێی پێشبینییەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بۆ کاری پێویست نەبێت ئەمڕۆ لە ماڵ نەیەنە دەرەوە.

باکگراوند: بەیانی ئەمڕۆ لە تونێلی نزارکێ لە سەنتەری دهۆک ئاو ئۆتۆمبێلێکی بە چوار سەرنشینەوە برد، دەستبەجێ دوانیان ڕزگارکران، دووانیشیان تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن و تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: