سەدر ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەکات

شەیری بکە لە:
سەدر ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەکات

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، وێنە: نووسینگەکەی

ئاڤا نیوز

ڕەوتی سەدر لە ئێستاوە دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو و هەوڵ دەدات حکومەتی زۆرینە پێکبهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسیی کورد و سوننە دەستی بە گفتوگۆ کردووە.

وێنە گەورەکە: ڕەوتی سەدر دوای دوو ساڵ دابڕان لە پرۆسەی سیاسی، ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بکرێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕەوتی سەدر بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی هاوپەیمانی ناکات و نابێتە بەشێک لەو حکومەتەی ئەوان پێکیبهێنن.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵا لە دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر دەڵێت: "سەدرییەکان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیان بایکۆت کرد، بەوپێیەی ڕەوتەکە ئەو ئەنجوومەنانە ڕەتدەکاتەوە،  بەڵام بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە بەهێزی بەشداری دەکات".

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەشی هەڵبژاردنی ڕەوتی سەدر چەند ڕۆژێکە دەستی بە گفتوگۆ و ئامادەکاری کردووە لەپێناو ئەوەی ئەمجارە زۆرترین کورسی بەدەستبهێنن و بتوانن بەبێ بەشداری چوارچێوەی هەماهەنگی حکومەتی زۆرینە پێکبهێنن، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسیی کورد و سوننە دەستی بە گفتوگۆ کردووە .

زانیاریی زیاتر: ڕەوتی سەدر گرنگی نادات بەوەی شێوازی هەڵبژاردن چۆن بێت، بە شێوازی فرەبازنەیی بێت لەنێو پارێزگایەک یان هەر پارێزگایەک بازنەیەک بێت، چونکە دەتوانن جەماوەریان کۆنترۆڵ بکەن و ئاراستەیان بکەن دەنگ بە کێ بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان