دار گێلاسەکانی واشنتن زووتر دەپشکون

شەیری بکە لە:
دار گێلاسەکانی واشنتن زووتر دەپشکون

دیمەنێک لە دارگێلاسەکانی واشنتن، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ئەمریکا وایکردووە دارگێلسەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زووتر بپشکون.

وێنە گەورەکە: هەرچەندە چەند ڕۆژێک ماوە بۆ کۆتایهاتنی وەرزی سەرما، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ 20 پلە و کرانەوەی هەڵاڵەی دارگێلاسەکانی ئەمریکا پێمان دەڵێت بەهارێکی گەرم بەڕێوەیە.

زانیاری زیاتر: بەشێک لە شارەزایانی کەشوهەوا زوو پشکوتنی دارگێلاسەکان لە هەریەکە لە ئەمریکا و ژاپۆن بۆ گەرمبوونی زەوی و گۆڕانە بەردەوامەکانی کەشوهەوا دەگەڕێننەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کرانەوەی پێشوەختەی هەڵاڵەی دارگێلاسەکان مەترسی لەسەر بەرووبومەکەیان دروست دەکات و وادەکات بەرگەی سەرما نەگرن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ