ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە

ژمارەیەک هاووڵاتی لەسەر کۆمەڵێک تەرم ماتەمینی دەگێڕن لە نەخۆشخانەی شیفا، وێنە: AFP -دوو هەفتە پێش ئێستا

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل دەست بە ئۆپەراسیۆن دەکات بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا،  گەورەترین نەخۆشخانەی کەرتی غەززە.

وێنە گەورەكە: دوێنێ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پلانی سوپای بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەی ڕەفەح پەسند كرد، ئەمڕۆش سوپا ئۆپەراسیۆنێكی وردی بۆ نەخۆشخانەی شیفا دەستپێكرد.

لێدوانی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، نەخۆشخانەی شیفا لەلایەن حەماسەوە بەكاردێت بۆ كردەوەی سەربازی و كۆبوونەوە و چەندین چالاكی دیكە.


بۆچوونی بەرامبەر: نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەماس لە غەززە ئۆپەراسیۆنەکە سەرکۆنە دەکات و دەڵێت "هەڵکوتانە سەر کۆمەڵگەی پزیشکی ئەلشیفا بە تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەک و تەقەکردن لەناویدا تاوانی جەنگە".


زیانە سەرەکییەکان: وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردووەتەوە، زانیارییان لە کەسانی نزیک  نەخۆشخانەکە پێگەیشتووە کە دەیان قوربانی هەیە، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی کوژراو و برینداران نەداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: