نازناوێکی نوێ بە کچەکەی کیم جۆنگ ئون دەدرێت

شەیری بکە لە:
نازناوێکی نوێ بە کچەکەی کیم جۆنگ ئون دەدرێت

کیم جۆنگ ئون و کچەکەی. وێنە: telegraph

ئاڤا نیوز

 

میدیاکانی کۆریای باکوور نازناوێکی نوێ لە بەرامبەر کچی کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری ئەو وڵاتە بەکار دەبەن کە گوزارشتە لەوەی ڕەنگە لە داهاتوودا وەک جێنشینی باوکی دەستنیشان بکرێت. 

 

وێنە گەورەکە: میدیای فەرمیی کۆریای باکوور کیم جو ئای، کچی ڕێبەری ئەو وڵاتە بە "هیانگدۆ" کە بە واتای "رێنیشاندەری مەزن یان سەرکردەی مەزن" دێت ناو دەبەن؛ ئەم نازناوە بۆ سەرکردە گەورەکان و بەرپرسانی باڵای وڵات بەکار دێت و ئێستاش ئەوەندە لەنێو دەوڵەتدا بەرز کراوەتەوە، بە جۆرێک ئەگەری هەیە لە داهاتوودا وەک جێگرەوەی باوکی دەستنیشان بکرێت. 

 

زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا میدیاکانی کۆریای باکوور ناوی کچی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتەیان نەبردووە و ئەمەش یەکەمجارە کە بە نازناوی "هیانگدۆ" ناودەبرێت؛ بەڵام دامەزراوە هەواڵگرییەکانی کۆریای باشوور ئاشکرایان کردووە کە ئەوە ناوی کیم جو ئای-ە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ