نرخی مریشک دابەزی

شەیری بکە لە:
نرخی مریشک دابەزی

مریشک. وێنە: agronomag

ئاڤا نیوز‎

 

لە دوای بەزبوونەوەی نرخی مریشک بۆ ماوەیەک، نرخی دابەزی و ئێستا نرخەکەی بووەتە دوو هەزار و 750 دینار.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور و کەمی مریشک لە بازاڕ، نرخەکەی بەرزبوویەوە و لە ماوەی ڕابردووشدا گەیشتە چوار هەزار و 500 دینار، بەڵام ئەمرۆ نرخەکەی لە کێلگەکاندا دابەزی.

 

لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئێستا نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 750 دینارە لەکاتێکدا پێشتر بە سێ هەزار و 200 دینار بوو".

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی کەمی خستنەڕووی مرشک لە بازارەکاندا، بازرگانان ڕێژەیەکی زۆری مریشکیان خستە بازاڕەوە و بەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخەکەی دابەزێت.

شەیری بکە لە: