حکومەتی عێراق: پێداگرین لەسەر داخستنی کەمپی ئاوارەکان

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق: پێداگرین لەسەر داخستنی کەمپی ئاوارەکان

چەند منداڵێک لە کاتی یاریکردن لە کەمپێکی ئاوارەکان، سەرچاوە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق پلانی هەیە تاوەکو مانگی تەمموزی ئەمساڵ كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دابخات، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش ڕایدەگەیێنێت پێداگرن لەسەر داخستنیان.

لێدوانی فەرمی: ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: 151 ئاوارە لە كەمپی خازر لە پارێزگای هەولێر بۆ سەنتەری موسڵ و گوندەكانی حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا دەگەڕێنرێنەوە و هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابینكراوە.

لەلایەكی دیكەوە: عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق پێداگرە لەسەر ئەوەی لە 30-07-2024 سەرجەم كەمپەكانی هەرێمی كوردستان دابخرێن و ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ئەوەی پێشبینی دەكرێت: عەلی عەباس پێشبینی دەكات لە مانگی ئایار و دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەکانی کۆتایی ساڵی قوتابیان، ژمارەیەكی زۆری ئاوارە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

باكگراوند: بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، لە هەرێمی كوردستان 24 كەمپ هەن و زیاتر لە 35 هەزار خێزانیان تێدا نیشتەجێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: