22  کەس لە هەوڵی بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
وێنەی دەستگیرکراوان

وێنەی دەستگیرکراوان

ئاڤا نیوز

 

22 کەسی بە ڕەچەڵەک پاکستانی کە ویستوویانە بە نایاسایی بێنە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە لەلایەن پاسەوانانی سنوور لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون.

 

ڕایگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد: 22 کەس کە خەڵکی پاکستانن دەستگیر کروان، دوای ئەوەی هەوڵیان داوە بەقاچاخ سنووری هەرێمی کوردستان و عێراق ببڕن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستگیرکراوەکان ویستوویانە بەنایاسایی بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق، دوای دەستگیرکردنیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: