فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گرووپەکانی نزیک لە ئێران دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گرووپەکانی نزیک لە ئێران دەکاتە ئامانج

درۆنێكی ئەمریكی- AFP

ئاڤا نیوز


لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دوو بارهەڵگری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کراونەتە ئامانج. 


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە: دوێنێ هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت ئەمریکی بێت، بە دوو کاتی جیاواز دوو بارهەڵگری چەکی کردووەتە ئامانج، کە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە  ئێران خاوەندارێتی دەکەن، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانە گیانییەکان ئاشکرا نەبووە.


زانیاریی زیاتر: بارهەڵگرەکان لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ئەلبوکەمال لە عێراقەوە بۆ سووریا ڕۆیشتوون بۆ گوندەوارەکانی دێرەزوور، لەگەڵ بۆردوومانەکەدا دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و دواتریش، گرووپە چەکدارەکان پشتێنەیەکی ئەمنییان لە شوێنی ڕووداوەکە دروستکردووە.


لەلایەکی دیکەوە: تاوەکو ئێستا نە گرووپە چەکدارەکان و نە هێزەکانی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانەوە هیچ ڕوونکردنەوەیان نەداوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ هەینی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی خەراب جیر لە ڕومێلان لە باکووری شاری حەسەکە نیشتەوە، پێدەچێت کەرەستەی سەربازی و لۆجستی هەڵگرتبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: