بەرپرسانی حەماس و حووسییەكان كۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
بەرپرسانی حەماس و حووسییەكان كۆدەبنەوە

چەند چەكدارێكی حووسییەكان- AFP

ئاڤا نیوز


حەماس و حوسییەکان دەیانەوێت هەماهەنگی لەنێوانیان دروست بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەی ڕابردوو ژمارەیەک لە بەرپرسانیان کۆبوونەتەوە.


وێنە گەورەکە: ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و  حووسییەکانی یەمەن کۆبوونەوەیەکیان کردووە. کۆبوونەوەکە هەفتەی ڕابردوو کراوە و بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی بووە لە چالاکییەکانیان لە دژی ئیسرائیل. ئەوان هەروەها باسیان لە هەنگاوە هاوبەشەکانی دواتریان کردووە. 


زانیاریی زیاتر: حووسییەکان لەگەڵ جیهادی ئیسلامی و بەرەی گەلی مارکسیستی بۆ ڕزگاری فەڵەستینيش کۆبوونەتەوە. 


ئەمەش بزانە: حەماس و حووسییەکان، هەروەها حیزبوڵڵای لوبنانیش، لەو گرووپانەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و بە "تەوەری بەرگری" ناو دەبرێن. ئەوان دژایەتی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکەن. 


باکگراوند: حوسییەکانی یەمەن بۆ پاڵپشتی حەماس و لە دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و تائێستاش زیاتر لە 70 هێرشیان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: