نووری مالیکی: لەگەڵ ئامادەکردنی هەر یاسایەکی بودجە قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان دەتەقێتەوە

شەیری بکە لە:
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

ئاڤا نیوز

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەخت دەکاتەوە کە لەگەڵ ئامادەکردنی هەر یاسایەکی بودجە قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان دەتەقێتەوە.

 

وێنە گەورەكە: لە دیدارێكی میدیاییدا، نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا باس لە كێشەكانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان وعێراق دەكات و دەڵێت: لەسەر بنەمای دەستوور و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان کە ڕێگە دەدات بە مامەڵەکردن و سەرپەرشتیکردنی دۆسیەی نەوت و گاز.

 

 لێدوانی فەرمی: نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەشێکی گوتەکانیدا دەڵێت: 

 

• ئەوەندەی من ئاگاداربم ، له‌ 2007ـەوە پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان کراوە،  تاوەکو ئێستا پەسەند نەكراوە، به‌ داڕشتنی ئەو یاسایە کێشەکان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ئەم كارەش نەكرێت كێشه‌ی نه‌وت و مووچه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر نابێت.

 

• لەگەڵ ئامادەکردنی هەر یاسایەکی بودجە قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان دەتەقێتەوە.

 

• ئاڵۆزییەكانی بەغدا و هەولێر لەسەر پرسی نەوت چەندین قۆناغی تێپەڕاندووە، چەندین جار لێكتێگەیشتن هەبووە، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک تاوەکو ئێستا نەكراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: