یوتیوب و ئینستاگرام دادەخات.. چین بەبڕیاری داخستنی تیکتۆک شۆک بووە

شەیری بکە لە:
یوتیوب و ئینستاگرام دادەخات.. چین بەبڕیاری داخستنی تیکتۆک شۆک بووە

ئاڤا نیوز


لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین ئەپی وڵاتانی ڕۆژئاوای لە وڵاتەکەی سنووردار کرد و هەندێکیشیانی داخست، بەڵام بڕیاری داخستن و سنووردارکردنی تیکتۆک لە ئەمریکا، چینی شۆککرد، چونکە خاوەنداریەتی تیکتۆک بۆ کۆمپانیای "بایت دانس" ی چینی دەگەڕێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چین بەتووندی چاودێری ئینتەرنێت دەکات لەوڵاتەکەیدا، بەشێوەیەک لە وڵاتانی دیکە هاوشێوەی دەگمەنە، ئەویش بەئامانجی سەرکوتی دەنگی ناڕازی و پاراستنی ئارامیی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی کۆمپانیا ناوخۆییەکانی.


ژمارەکان چی دەڵێن: تا کۆتایی 2023 چین زیاتر لە هەشت هەزار پێگەی لەوڵاتەکەی سنووردار یاخود داخستووە، هەرچەندە لە ساڵی 2014 وە دەستیکردووە بە سنووردارکردنی ئینستاگرام بەڵام دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ داخستنی تیکتۆک دەیەوێت ئەو تۆڕە  و یوتیوبیش بەیەکجاری لەوڵاتەکەیدا سنووردار بکات و هاوکات هەریەک لە تۆڕی ئێکس و فەیسبووک و بینترێست و چەندین تۆڕی دیکەش سنووردار دەکات.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەرچەندە زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتیە "ڕۆژئاواییەکان" ئێستا لە چین سنووردارن و گەیشتن پێیان ئاسان نییە، بەڵام هێشتا بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەتوانن گووگڵ بەکاربهێنن بەڵام هەندێک جار کاتێک چینییەکان دەیانەوێت ئەو خزمەتگوزارییە بەکاربهێنن ئاڕاستەیان دەکات بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاری (Google.com.hk) بەهۆی ئەوەی حیزبی شیوعی چین دەیەوێت بەکارهێنەران ئەو خزمەتگوزارییە بەکاربهێنن.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان