هاكان فیدان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی كۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
هاكان فیدان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی كۆدەبێتەوە

وێنەی كۆبوونەوەكە: نوسینگەكەی حەلبووسی

ئاڤا نیوز


هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەمیانی سەردانەکەی شاندی باڵای تورکیا بۆ بەغدا، بۆ بەشداریکردن لە  کۆبوونەوەی لووتکەی ئاسایشی عێراق- تورکیا، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدووم و  سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کۆبووەوە. نووسینگەی حەلبووسی ئەمەی ڕاگەیاندووە.


بابەتی ستراتیژی: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کۆمەڵێک بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری ستراتیژی لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، لەوانە ئابوری، ئەمنی، سەربازی، و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە گەیشتن بە ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ  دوو گەلی دراوسێ و ناوچەکە.


باکگراوند: لە ڕۆژی 19-12- 2023، یەکەم کۆبوونەوەی لووتکەی ئاسایش و وزەی تورکیا-عێراق لە ئەنقەرە، بە بەشداری شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ دووەم کۆبوونەوەی لوتکەکە لە ئەنقەرەوە بەرەو بەغدا گواسترایەوە.

 

بۆچی گرنگە: سەردانی هاكان فیدان بۆلای محەممەد حەلبووسی و كۆبوونەوە لەگەڵیدا، لەكاتێكدایە سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمانی عێراق لەهەوڵدایە بەربرژێرێكی دڵخوازی خۆی وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت كە ئەویش زیاد جەنابییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان