چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەفەرمی ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەفەرمی ئاشکرا دەکرێت

میشێل، کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی

ئاڤا نیوز

 

دوای تێپەڕینی چەند مانگێک بەسەر بۆردوومانکردنی ماڵی پێشڕەو دزەیی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی DNAـی بۆ چەند پارچەیەکی جەستە دەرچوو کە لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزرابوونەوە و دەرکەوت جەستەی میشێلە. 

 

لێدوانی فەرمی: فەلاح ئەنوەر، کۆنسولى فەخرى فیلیپین لە هەرێمى كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دوێنێ چوارشەمە ئەنجامی پشکنینی DNAـی پارچە دۆزراوەکانی ماڵی پێشڕەو دزەیی دەرچوو، دەرکەوت پارچە دۆزراوەکان هی تەرمی میشێل میندۆزا، دایەنی کچە بچووکەکەی پێشڕەو دزەیی بوون".

 

باکگراوند: میشێل مێندۆزای تەمەن 42 ساڵ، کارگوزاری ماڵی پێشڕەو دەزیی و دایەنی کچە بچووکەکەی پێشڕەو بوو، لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ماڵەکە بێسەروشوێن بوو، تیمەکانی بەرگریی شارستانی چەند پارچە جەستەیەکیان دۆزییەوە و گومان دەکرا جەستە میشێل بن و پاش پشکنینی دی ئێن ئەی، دەرکەوت پارچەکانی جەستەی ئەون.

شەیری بکە لە: