پاپای ڤاتیکان: واز لە پۆستەکەم ناهێنم

شەیری بکە لە:
پاپای ڤاتیکان: واز لە پۆستەکەم ناهێنم

پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان. وێنە: TRT haber

ئاڤا نیوز

 

پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، تەندروستی باشە و نیازی وازهێنانی لەو پۆستە نییە.

 

لێدوانی فەرمی: پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان هەست بە تەندروستییەکی باش دەکات و دەڵێت: "ئەوەندە باشم کە دەتوانم کارەکانی ئەنجام بدات، بۆیە نیازی دەستلەکارکێشانەوەم نییە".

 

لەلایەکی دیکەوە: پاپا کتێبێکی بە ناونیشانی "ژیان: چیرۆکی من بەنێو مێژوودا" ئامادە کردووە و بڕیارە 19-03-2024 بە هەر دوو زمانی ئینگلیزی و ئیتالی بڵاو ببێتەوە.

 

باکگراوند: پاپا بێندیکێتی شازدەیەم، لە ماوەی شەش سەدەی ساڵی ڕابردوودا یەکەم پاپا بوو دەست لەکار بکێشێتەوە، ئەو پاپایە مانگی شوباتی 2013 لەبەر زۆریی تەمەنی وازی لەو پۆستە هێنا و نزیکەی دە ساڵ دواتر لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان