هونەرمەندی میللی ڕەزا جولەکانی کۆچی دواییکرد

شەیری بکە لە:
هونەرمەندی میللی ڕەزا جولەکانی کۆچی دواییکرد

هونەرمەندی میللی ڕەزا جولەکانی

ئاڤا نیوز

 

ڕەزا ئەحمەد حوسێن ناسراو بە ڕەزا جولەکانی، هونەرمەندی میللی کورد، لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

 

لێدوانی فەرمی: هونەرمەند جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ڕەزا جولەکانی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دواییکرد و هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هونەرمەندە بەهۆی نەخۆشییەوە نزیکەی هەشت مانگە لەسەر جێگا کەوتووە و ململانێی لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا دەکرد.

 

باکگراوند: ڕەزا جولەکانی، ساڵی 1964 لەدایکبووە و لە 1978ـەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، ئەمڕۆ 14-03-2024 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

شەیری بکە لە: