دوورگەیەکی یۆنان زیاتر لە دانیشتووانی خۆی پەنابەری بۆ دەڕوات

شەیری بکە لە:
دوورگەیەکی یۆنان زیاتر لە دانیشتووانی خۆی پەنابەری بۆ دەڕوات

دوورگەی گاڤادۆس لە یۆنان. وێنە؛ my sterious greece

ئاڤا نیوز

 

کۆچبەرانی ئەفریقی بۆ ئەوەی بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، دەچنە دوورگەیەکی یۆنان کە نزیکەی 60 دانیشتووی هەیە. دوێنێ 91 کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەکە و خراونەتە نێو کەمپەوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەو کۆچبەرانەی گەیشتوونەتە دوورگەی گاڤدۆس، کەمپی کاتییان بۆ ئامادە دەکرێت و دەخرێنە نێویەوە؛ زۆرینەی کۆچبەران ئەفریقین و ئەم دوورگەیە وەک دەروازەیەک بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا دەزانن.  

 

لێدوانی فەرمی: لیلیان ستێفاناکی، سەرۆکی شارەوانیی گاڤدۆس ڕایگەیاند: “ئەمە بارگرانییەکی گەورەیە لەسەرمان، گاڤدۆس دوورگەیەکی بچووکە، خۆراکمان نییە و ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە چونکە توانای داراییمان سنووردارە”.

 

زانیاریی زیاتر: دوورگەی گاڤادۆس لە یۆنان، کەوتووەتە نێو دەریای نێوەڕاست، نزیکەی 60 دانیشتووی هەمیشەیی هەیە و تەنیا یەک ئەفسەری پۆلیسی لێیە. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ