بەریتانیا پارە دەداتە ئەو پەنابەرانەی وڵاتەكە جێدەهێڵن

شەیری بکە لە:
بەریتانیا پارە دەداتە ئەو پەنابەرانەی وڵاتەكە جێدەهێڵن

وێنەی چەند پەنابەرێک- میدیای بەریتانیا

ئاڤا نیوز


حکومەتی بەریتانیا نزیکەی سێ هەزار پاوەند، دەداتە هەر پەنابەرێک بیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی یاخوود ئەو پەنابەرانەی نوێن و دەیانەوێت بچنە ڕواندا.


وێنەگەورەکە: حکومەتی بەریتانیا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلانێکە بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لە پەنابەران بۆ وڵاتەکەی خۆیان، هەر پەنابەرێک بگەڕێتەوە سێ هەزار پاوەند وەردەگرێت. جگە لەو پەنابەرانەی نوێن و دەیانەوێت بچنە ڕواندا.


لێدوانی فەرمی: حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند: هیچ پەنابەرێک بەزۆر ئەم کارەی بەسەردا جێبەجێناکرێت، هەر پەنابەرێک بیەوێت بگەڕێتەوە سێ هەزار پاوەندەکەی پێدەدرێت و ئەم پلانە بۆ ئەوەیە ڕێژەی پەنابەری نایاسایی کەمبکرێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین پەنابەر بەشێوەی نایاسایی ڕووی تێدەکات، حکومەتی ئەو وڵاتەش بۆ کەمکردنەوەی پەنابەری نایاسایی چەندین ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: