ئەنجوومەنی وەزیران: دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە پڕۆژەی هەژماری من ببەسترێت

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی وەزیران: دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە پڕۆژەی هەژماری من ببەسترێت

وێنەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران- KRG

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەپێویستی دەزانێت حکومەتی عێراق تەواوی مووچەی مووچەخۆران بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و جیاکاری نەکات لە نێوان مووچەخۆراندا. جەختیش لە پشیبەستن بە پڕۆژەی (هەژماری من) دەکاتەوە بۆ دابەشکردنی موووچە.


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە و چەند تەوەرێکی دیکە کۆبووەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ڕوونیکردووەتەوە: لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا گفتوگۆی کردووە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان، پاراستنی قەوارەی  هەرێمی کوردستان، مافی پێکهاتەکان و پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی.


زانیاریی زیاتر: وەزیری دارایی و ئابووری لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی مووچە ئاماژەی بەوە داوە، بۆ مانگی دوو داوای تەمویلکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانیان کردووە بێ جیاوازی، بە بڕی 949 ملیار و 813 ملیۆن دینار، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا 569 ملیار و 219 ملیۆن دیناری ناردووە، کە دەکاتە ڕێژەی (59%)ی مووچە، ئەمەش وا دەکات کورتهێنان دروست ببێت.


چارەسەرەکان: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ( پرۆژەی هەژماری من) وەک چارەسەر بۆ دابەشکردنی مووچە خراوەتەڕوو،  جەختکراوەتەوە
هیچ ڕێگرییەک نییە بۆ پشتبەستن بەو پڕۆژەیە کە هاوشێوەی پرۆسەی (تەوتین)ە و تێچووەکەشی کەمترە، لەژێر سەرپەرشتی و ڕێگەپێدانی بانکی ناوەندی عێراق کراوە، بۆیە دەبێ مووچەخۆرانی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ( هەژماری من ) ەوە مووچەی خۆیان وەربگرن.

شەیری بکە لە: