تیکتۆک نێوانی چین و ئەمریکا ئاڵۆزتر دەکات

شەیری بکە لە:
تیکتۆک نێوانی چین و ئەمریکا ئاڵۆزتر دەکات

وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


چین هۆشداری دەدات لە وەستاندنی تیکتۆک لە ئەمریکا،  گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت    بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارە کاردانەوەی جددیان دەبێت.


وێنە گەورەکە: کاردانەوەی چین لەدوای ئەوە دێت، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی تیک تۆک پەسەند کرد، ئەمەش دەچێتە ریزی سزاکانی ئەمریکا بۆ چین.


زانیاريی زیاتر: ئەم یاسایە بە گەورەترین سزای ئەمریکا بۆ چین دادەنرێت، لە کاتێکدا  ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی چینی بەکارهێنەری ئەو پلاتفۆڕمەن.


لێدوانی فەرمی: وانگ وێنبین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین سەرکۆنەی ئەگەری قەدەغەکردنەکەی کرد، گوتی: هەرچەندە ئەمریکا هیچ کاتێک بەڵگەی نەدۆزیوەتەوە کە تیک تۆک هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بکات، بەڵام لە سەرکوتکردنی تیک تۆک نەوەستاوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێشتا چارەنووسی پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی پیران دیار نییە، چونکە کەسایەتییە باڵاکان دژی گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی ڕیشەیی لەو شێوەیەن بەرامبەر بە ئەپڵیکەیشنێک کە لەلای نزیکەی 170 ملیۆن بەشداربوو بەکاردەهێنرێت.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مایکل بێکەرمان، جێگری سەرۆکی تیک تۆک بۆ سیاسەتی دەرەوە "دەرکردنی ئەم یاسایەی بێ سوودە و پەلەی لێکرا.


لە لایەکی دیکەوە: شو زی تشیو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تیک تۆک لە واشنتن هەوڵدەدات پشتیوانی کۆبکاتەوە بۆ وەستاندنی ڕەشنووسی بڕیارنامەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان