سه‌رۆكوه‌زیران بارزانی لەگەڵ سوودانی لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە

شەیری بکە لە:
سه‌رۆكوه‌زیران بارزانی  لەگەڵ سوودانی لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە

ئاڤا نیوز


پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سەرۆکوەزیران بارزانی لەسەر هێڵە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تا کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت.


وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو دادگەی فیدراڵی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە دەبێت تاوەکو هەژماری فەرمانبەران تەواو دەبێت، وەزارەتی دارایی عێراق بە کاش پارەی مووچەی فەرمانبەران خەرج بکات.


لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بابەتی مووچەی فەرمانبەران بووەتە حیکایەتێکی درێژ لەنێوان ئێمە و حکومەتی فیدراڵ، هەمیشە لەکاتی جێبەجێکردنی خاڵێکدا خاڵێکی دیکەیان هەیە بۆ ئێمە،  خەڵکی کوردستان نە دیلە نە بەدیل گیراوە هەر مانگە و بڕێک پارە بنێرن، لەهیچ دۆخێکدا دەستبەرداری مافی هەرێمی کوردستان نابین، سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ناردنی تەواوەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.


زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێم پاشەکشە لە هەژماری من ناکات و بۆ درووستکردنی هەر کارتێکیش تەنیا دوو هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت، هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک بانک ڕێککەوتووە  بۆ هەر دوو هەزار مووچەخۆر ئامێرێکی " ATM "  دادەنرێت".


 کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ