گۆڕستانێک بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دووکان دەردەکەوێت

شەیری بکە لە:
گۆڕستانێک بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دووکان دەردەکەوێت

بەنداوی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی دووکانەوە گۆڕستانێک دەردەکەوێت و بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد زانیارییەکان لەبارەی گۆڕستانەکەوە بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی دابه‌زینى ئاستى ئاوی دووكان، گۆڕستانێك له‌ سنوورى به‌رى مه‌رگه‌ و ده‌شتى عاره‌بان، له‌ گوندى مامه‌نداوەی سنوورى ناحیه‌ى بنگرد دەرکەوتووە، مێژووی گۆڕستانەکە بۆ بەر لە دروستکردنی بەنداوی دووکان دەگەڕێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەر لە دروستکردنی بەنداوی دووکان لە ساڵی 1956، گوندێک لەو شوێنە هەبووە و بەهۆی دروستکردنی بەنداوەکەوە گوازراونەتەوە و قەرەبووشیان پێدراوە، بەڵام گۆڕستانەکە لە شوێنی خۆی ماوەتەوە و بە تێپەڕبوونی کات ژێرئاو کەتووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد بە ئاڤا میدیای گوت: ساڵانە لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان، ئەو گۆڕستانە دەردەکەوێت و ئەمەی ئێستا ڕوویداوە دیاردەیە نەک حاڵەت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ