گفتوگۆی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەوێتە دوای هەڵبژاردن

شەیری بکە لە:
گفتوگۆی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەوێتە دوای هەڵبژاردن

سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

هەرچەندە گفتوگۆكان بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەردەوامە، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەوە، درێژە دەکێشێت و دەكەوێتە دوای هەڵبژاردن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێكی باڵای حكومەتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە، گفتوگۆكان لەنێوان عێراق و ئەمریكا لەبارەی كۆتاییهێنان بە ئەرکی سەبازانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە درێژ دەبێتەوە کە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریكا دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق جێگیر كردووە؛ لە سەرەتای ئەمساڵەوە، گفتوگۆکانی حکومەتی عێراق و ئەمریكا  بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیپێكردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریكا، دوای شەڕی داعش لە 2017 كاری سەرەكیی هێزی هاوپەیمانان تەنیا ڕاهێنانە بە هێزە عێراقییەكان، پێشیانوایە پێویست ناكات باس لە كشانەوەی ڕاوێژكارە سەربازییەكان بكرێت.

 

زانیاریی زیاتر: مشتومڕی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پاش شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە دەستیپێكرد، ئەمەش دوای ئەوەی چەند گروپێك لە عێراق كە خۆیان ناوناوە "بەرەی بەرگری" وەك پشتیوانی بۆ فەڵەستینییەكان ناوەناوە هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا.

 

شەیری بکە لە: