ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران سەپاند

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران سەپاند

ئاڵای هەریەک لە ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ بەردەوامی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، واشنتن سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاند.

 

وێنە گەورەکە: سەپاندی ئەو سزایانە بەسەر تاراندا لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، تاران و واشنتن بۆ پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تائێستا دوو گەڕی دانوستاندنیان لە عومان و ئیتاڵیا ئەنجام داوە، بە گوتەی هەردوولاش کۆبوونەوەکان بە ئاراستەیەکی باشدا دەرۆن  و ئەرێنین؛ دیار نییە ئەم سزا نوێیانە کاریگەریان لەسەر دانوستاندنەکان دەبێت یاخود نا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزای نوێی بەسەر ئەسەدوڵلا ئیمامجۆمە سەپاندووە کە بازرگانێکی دیاری ئێرانە و لە کەرتی بەرهەمهێنانی غازی شل کار دەکات، هاوکات سزاکان بەسەر کۆمپانیاکەشیدا سەپێنراوە.

 

لێدوانی فەرمی: سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیمامجۆمە و تۆڕەکەی هەوڵیانداوە هەزاران باری غازی شل تەنانەت لە ئەمریکاوە هەناردە بکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە سزاکانی ئەمریکا بدزنەوە و داهات بۆ ئێران کۆبکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: