ساڵانە دانیشتووانی عێراق یەک ملیۆن زیاد دەكات

شەیری بکە لە:
ساڵانە دانیشتووانی عێراق یەک ملیۆن زیاد دەكات

بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد ئاستی گەشەی دانیشتووانی عێراق زیادیکردووە و ساڵانە نزیکەی ملیۆنێک کەس زیاد دەکات.


لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد، ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ساڵانە نزیکەی ملیۆنێک کەس لەعێراق لەدایک دەبن. هاوکات باسی لە دوو ئاڵنگاری کرد کە ڕووبەڕووی گەشەسەندنی عێراق دەبنەوە، گەشەسەندنی کشتوکاڵی بە ئامرازێک بۆ سەقامگیری دیموگرافی عێراق ناوبرد و جەختی لە بەردەوامیی سیاسەتی نیشتەجێکردنی حکومەتی عێراق کردەوە.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕاوێژکارەکەی سوودانی دەڵێت عێراق لەو وڵاتانەیە کە ساڵانە گەشەی دانیشتووانی زیاد دەکات، بە 5%2 دەخەملێنرێت و زۆرجار لە ساڵەکەدا زیاترە، هاوکات ژمارەی دانیشتووان ساڵانە نزیکەی ملیۆنێک کەس زیاد دەکات.


زیانە مەترسیدارەکان: بەگوتەی ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، نزیکەی %10 ی دانیشتووانی عێراق لە دۆخێکی سەختدا دەژین و ژیانیان هەڕەمەکییە، هۆکارەکەش نەبوونی ژێرخانی ماددی و یاساییە.


باکگراوند: ژمارەی دانیشتووانی عێراق بەپێی دواین ئامار 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.


بۆچی گرنگە: لەزۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەهۆی سیاسەتی ڕێگری لەدایکبوون و سەختبوونی باری دارایی خێزانەکان ئاستی گەشەی دانیشتووان کەم دەکات یاخوود زۆر سستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: