لەوانەیە کۆرسیکا ئۆتۆنۆمی لە فەڕەنسا وەربگرێت

شەیری بکە لە:
لەوانەیە کۆرسیکا ئۆتۆنۆمی لە فەڕەنسا وەربگرێت

دیمەنێكی دوورگەی كۆرسیكا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


حکومەتی فەڕەنسا و بەرپرسانی دوورگەی کۆرسیکا باسیان لە پێدانی ئۆتۆنۆمی بە کۆرسیکا کرد.


چیرۆکە سەرەکییەکە: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە ئەیلوولی ڕابردوودا وادەی شەش مانگی دیاری کرد، بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ  جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەری بۆ کۆرسیکا.


ڕێككەوتنەكە بەمشێوەیەیە: ژێرال دارمانا، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا و بەرپرسانی کۆرسیکا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ئاماژەی خۆڕێبەریی کۆرسیکا لە دەستووردا جێگیر بکەن.


زانیاریی زیاتر: هێشتا وردەکاریی زیاتری بیرۆکەکە نەنووسراوەتەوە. دوای ئەوەی بیرۆکەکە دەکرێت بە پڕۆژەیاسا، ئینجا دەبێت پەرلەمان و ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا دەنگی لەسەر بدەن، ئەو کاتە جێبەجێ دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: دارمانا ڕایگەیاند: هەنگاومان بەرەو خۆبەڕێوەبەریی کۆرسیکا ناوە، بەڵام جیابوونەوەی کۆماری فەڕەنسا و کۆرسیکا بوونی نییە. دواتریش ڕاپرسی لە کۆرسیکا دەکرێت و ڕایان وەردەگیرێت.


باکگراوند: دەمێکە کۆرسیکاییەکان هەوڵی ئازادبوون لە فەڕەنسا و بەدەستهێنانی پێگەیەکی فەرمی بۆ زمانەکەیان دەدەن، دەشیانەوێت ڕێگری لە خەڵکی بێگانە بکەن کە لە دوورگەکەیاندا زەوی دەکڕن. بەڵام فەڕەنسا ئامادە نەبووە هیچ جۆرێکی خۆبەڕێوەبەرییان بداتێ و لەم گفتوگۆیەی ئەمڕۆشدا هیچ لەو بارەیەوە نەوتراوە کە زمانی کۆرسیکایی ببێت بە زمانێکی فەرمی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان