داوای كردنەوەی دەروازە سنوورییە داخراوەكانی نەینەوا دەكرێت

شەیری بکە لە:
داوای كردنەوەی دەروازە سنوورییە داخراوەكانی نەینەوا دەكرێت

دەروازەی ڕەبیعە لەگەڵ سووریا- وێنە: ماڵپەڕی غەد

ئاڤا نیوز


پارێزگاری نەینەوا داوا دەکات، دەروازە سنوورییە داخراوەکانی پارێزگاکە بکرێنەوە کە لە مانگی حوزەیرانی 2014 بەهۆی شەڕی داعشەوە داخراون.


لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند: حکومەتی خۆجێی نەینەوا هەوڵدەدات ژمارەیەک دەروازەی سنووری بکاتەوە کە تاوەکو ئیستاش داخراون، داواکارییان بەرزکردووەتەوە بۆ سەرکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان.


زانیاریی زیاتر: لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان گفتووگۆمان کردووە لەسەر گرنگیدان  و گەشەپێدانی زیاتر بە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکە، بەتایبەت دەروازەی سنووری ڕەبیعە کە 125 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای موسڵەوە بۆ ئەوەی بەڕەسمی بکرێتەوە.


بۆچی گرنگە: بەکردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییانە جگە لەوەی جموجوڵی بازرگانی زیاتر دەبێت، هەلی کار بۆ بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکەش دەڕەخسێت.


باکگراوند: لەساڵی 2014 داعش هێرشیکردە سەر موسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق و دەستیبەسەرداگرتن بەوهۆیەوە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای نەینەوا داخران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ