حەماس: چەک دانانێین

شەیری بکە لە:
حەماس: چەک دانانێین

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی حەماس لە کاتی نمایشێک

ئاڤا نیوز

 

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، هەر پێشنیازێک کە چەک داماڵین لەخۆبگرێت، ڕەتدەکەنەوە و پابەند نابن پێیەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئیسرائیل دوایین پێشنیازی خۆی بۆ هەردوو وڵاتی نێوەندگیری دانووستاندنەکان، میسر و قەتەر ئاشکراکرد و  داوای ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی 45 ڕۆژ دەکات لە بەرامبەردا حەماس نیوەی بارمتەکان ئازاد بکات، هاوکات داوای چەک داماڵینی بزووتنەوەی حەماس دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: بزووتنەوەکە بە ڕاشکاوی هەر پێشنیازێک ڕەتدەکاتەوە کە داوای  چەک دانان بکات، چونکە هەر پێشنیازێکی لەو جۆرە یارمەتیدەر نابێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.

 

زانیاریی زیاتر: حەماس پێشتر ڕایگەیاندبوو، خوێندنەوە بۆ پێشنیازەکەی ئیسرائیل دەکەن. بەڵام بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حەماس، لەوانەیە پێشنیازەکە ڕەتبکەنەوە، چونکە هیچ گەرەنتییەکی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی ‌غەززە لەخۆ ناگرێت.

 

پێشنیازەکە بەم شێوەیەیە:


-لە ڕۆژی دووەمی ئاگربەستدا، حەماس دەبێت پێنج بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات، دواتر بەشێوەیەکی کاتی بەشێک لە هێزەکانی ئیسرائیل لە هەندێک ناوچەی ڕەفح دەکشێنەوە.


-ڕۆژی حەوتەم حەماس چوار بارمتە ئازاد دەکات لە بەرامبەردا ئیسرائیل 54  زیندانی فەلەستینی کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، ئازاد دەکات، ئەمە جگە لە 500 زیندانی کە لە 7 ئۆکتۆبەر دەستگیر کراون.


-دوای ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژی حەوتەمدا، سوپای ئیسرائیل دووبارە لە هەندێک ناوچە جێگیر دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: