ئیدارەی خۆسەر ژنێک و سێ منداڵ ڕادەستی بەریتانیا دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئیدارەی خۆسەر ژنێک و سێ منداڵ ڕادەستی بەریتانیا دەکاتەوە

دیمەنی کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

ئیدارەی خۆسەر لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ژنێک و سێ منداڵی بەریتانی سەر بە داعش ڕەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: لە ساڵانی ڕابردوو هەزاران ژن و منداڵی چەکدارانی داعش، لە کەمپی هۆل لە سووریا گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکانیان، هەماهەنگیی ئیدارەی خۆسەر لەوبارەیەوە لەگەڵ وڵاتان بەردەوامە، گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەش هاوکاریی سیاسیی و سەقامگیری و ئابووری لەگەڵ وڵاتان زیاتر دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی بەریتانی کە بە سەرۆکایەتیی نوێنەری بەریتانیا لە سووریا و سکرتێری کاروباری سیاسیی بەریتانیا لەسووریا پێکهاتبوو، لە قامیشلۆ سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کردووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاند: ئیدارەی خۆسەر لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنێکی بەریتانی و سێ منداڵی ماڵباتی چەکدارانی داعش ڕادەستی بەریتانیا کردەوە.

باکگراوند: ڕێکخراوی چەکدارییی داعش لە ساڵی 2019ــەوە پێگەکانی خۆی لە سووریا لەدەستدا و لەلایەن ‌هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، چەندین ناوچەی گرنگ و ستراتیژیی لەژێر دەست دەرهێنرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: