ئەمڕۆ لە سلێمانی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ لە سلێمانی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە سلێمانی دەکرێت و بڕیارە قسە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بکرێت.

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم بەردەوامە. تەنیا ئەوە ماوە پۆستەکان دابەش بکرێت.

زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی، ڕایگەیاند: کاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەردوو شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی کۆدەبنەوە و درێژە بە گفتوگۆکانی کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە دەدەن.

لێدوانی فەرمی: سەمیر هەورامی، سکرتێری ڕۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی چووەتەوە قۆناغێکی نوێ، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکە ڕەشنووسێک ئامادە دەکرێت کە دەبێتە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان لە نێوان هەردوولا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 2024-10-20 ئەنجامدرا، لەدوای تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگ، هێشتا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکنەکەوتوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: