فرۆشگەكانی مەی لە عێراق دادەخرێن

شەیری بکە لە:
فرۆشگەكانی مەی لە عێراق دادەخرێن

فرۆشگەیەكی ماددە كحولییەكان لە بەغدا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێنماییەكانی بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاوكردەوە، بڕیاریدا بە داخستنی كۆگاكانی فرۆشتنی ماددە كحولییەكان.


وێنە گەورەكە: لە ناوچە شیعە نشینەكانی عێراق سبەی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، وەزارەتی ناوخۆ پێنج ڕێنمایی تایبەت بەو مانگەی بڵاوكردەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: "سەرجەم فرۆشگەكانی ماددە كحولییەكان دادەخرێن، هەر كەسێك لەو مانگەدا بیكاتەوە بە توندی سزا دەدرێت."


زانیاریی زیاتر: هەموو ئەو چێشتخانە و قاوەخانە و دوكانانە دادەخرێن، كە خواردن یان خواردنەوە پێشكەش دەكەن و بە شێوەیەكی یاسایی پەسەند نەكراوە لە بەڕۆژووبوون و تاوەكو نانی بەیانی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دامەزراوەكانی دەوڵەت و حكومەتە خۆجێیەكان لە هەموو پارێزگاكان لە جێبەجێكردنی یاسا پەیوەندیدارەكان، پابەند دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: