حەلبووسی: ئۆپۆزیسیۆن لە ئەنبار بەشێكن لە ڕێكخراوی ئیخوان موسلیمین

شەیری بکە لە:
حەلبووسی: ئۆپۆزیسیۆن لە ئەنبار بەشێكن لە ڕێكخراوی ئیخوان موسلیمین

محەممەد حەلبووسی لەكاتی جێهێشتنی پەرلەمانی عێراق- AFP

ئاڤا نیوز


محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق دەستیکردووە بە ڕەخنەگرتن لە بەشێک لە سوننەکان، ئەو دەڵێت "ئۆپۆزسیۆن لە ئەنبار بەشێکن لە ڕێکخراوی ئیخوان موسلیمین".


وێنە گەورەکە: دوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لەلایەن دادگەی فیدراڵی عێراق، لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی شیعە، لە مانگی 11ی ساڵی 2023 ەوە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە،  پۆستەکە بەرکەوتەی پێکهاتەی سوننەیە و تاوەکو ئێستاش لایەنەکان لەسەر کاندیدەکانیان ناکۆکن و ئامادەنین سازش بۆ یەکتر بکەن.


چاوپێکەوتنی فەرمی: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "عەهد" ڕایگەیاند: ئۆپۆزسیۆن لە ئەنبار بەشێکە لە ڕێکخراوی ئیخوان موسلیمین،  پێشتر چاوی سوننەکان لەسەر لایەنەکانی شیعە بوو بەڵام ئێستا ڕوویکردووەتە من.


زانیاریی زیاتر: "من دوورم لە دیکتاتۆریەت و یاسادانەر نیم و خاوەنی چەکیش نیم، هیچ ئەندامێکی تەقەدوومم لە ئەنبار دەستگیر نەکردووە تەنانەت بەرپرسی ڕێگەوبانی ئەنبارم نەگۆڕی سەرەڕای ئەوەی لایەنداری حیزبی ئیسلامی بوو". حەلبووسی وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: