دەستەی دەستپاکی: زیاتر لە ملیارێک و 250 ملیۆن دینارمان بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندوەتەوە

شەیری بکە لە:
دەستەی دەستپاکی: زیاتر لە ملیارێک و 250 ملیۆن دینارمان بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندوەتەوە

دراوی عێراقی و لۆگۆی دەستەی دەستپاکی. گرافیک. ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایدەگەیێنێت بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، توانیویانە بڕی زیاتر لە ملیارێک و 250 ملیۆن دینار بۆ خەزێنە دەوڵەت بگەڕێننەوە.

وێنە گەورەکە: بەهۆی پارەدارکردنی ڕێکخراوەکان و سپیکردنەوەی پارە لە بانکەکانی عێراق، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چەندین بانکی عێراقی سەپاندووە. ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانیش بەردەوام هۆشدارییان لەبارەی ئەو ئاڵنگارییانە داوە کە عێراق بەهۆی گەندەڵییەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و وڵاتەکە بەدەست سپیکردنەوەی پارەوە گرفتارە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی دەستپاکی عێراق، لە دەرئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەی دەستەکەیان لە دۆسیەی زیانگەیاندن و سەرپێچییەکان ئەنجامیان داوە لەگەڵ یەکێک لە تۆمەتبارانی بەشداربوو لە فرۆشتنی دراوی بیانی لە ڕێگەی بانکی ئەهلی عێراقەوە، توانراوە بڕی (1,315,000,000) ملیارێک و سێ سەد و پانزە ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ