عەسائیبی ئەهلی حەق داوا دەکات سوودانی سەردانی بەسرە نەکاتەوە

شەیری بکە لە:
عەسائیبی ئەهلی حەق داوا دەکات سوودانی سەردانی بەسرە نەکاتەوە

دیمەنێكی سەردانی سوودانی بۆ بەسرە-وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەسرە نیگەرانی لای هەندێک لە لایەنە شیعییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی درووستکردووە، داوا دەکەن دووبارە نەبێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لەو کەسانەی داوا دەکات سەردانەکەی سوودانی بۆ بەسرە دووبارە نەبێتەوە، عودەی عەواد، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقوونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەقە لە بەسرە.


لێدوانی فەرمی: عودەی عەواد، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقوون، لەفەیسبووک نووسیویەتی: دەبێت سوودانی داوای لێبوردن لە خەڵکی بەسرە بکات، بەهۆی گیرانی ڕێگاکان و ئازاردانی هاوڵاتیان و بێڕێزیکردن بە خۆپێشاندەران و گۆڕینی بەسرە بۆ سەربازگە، سەردانەکە سەرکەوتوو نەبوو، هیوادارین دووبارە نەبێتەوە.


لەلایەكی دیكەوە: لەکاتی سەردانەکەی سوودانی بۆ بەسرە لەچەند شەقامێکی بەسرە قەرەباڵغی درووستبوو، موستەفا سەنەد پەرلەمانتاری شیعەی نزیک لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەتەنزەوە دەڵێت " لەوە تێگەیشتین کە خاوەن شکۆ هاتووە بۆ بەسرە، بەڵام نەک خەڵک ئازار بدەن و ڕێگاکان بگرن بۆ ئەوەی خاوەن شکۆ پێیاندا تێپەڕ ببێت".


وێنە گەورەكە: سەرۆكوەزیرانی عێراق و فراكسیۆنی سادیقوون لە یەک هاوپەیمانێتیدا كە ناوی نراوە چوارچێوەی هەماهەنگی حكومەتی عێراقیان پێكهێناوە، ئەم پێشهاتە نوێیە ناكۆكیی نێوانیان دەردەخات،بەتایبەت كە بەسرە ساڵانێكە داوای هەرێمێكی سەربەخۆ دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: