شاندی ئێران بۆ دانووستان بەرەو عومان بەڕێکەوتن

شەیری بکە لە:
شاندی ئێران بۆ دانووستان بەرەو عومان بەڕێکەوتن

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ شەممە 12-4-2025، دانووستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستپێدەکات، شاندی ئێران بەرەو  مەسقەت پاتتەخی وڵاتەکە بەڕێکەوتن.
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، "لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوکارە بەئەزموونەکانمان، بە یاوەری وەزیری دەرەوەی وڵات بەرەو عومان بەڕێکەوتین''.

 

لەلایەکی دیکەوە: مەجید تەخت ڕەوانچی، یاریدەدەری کاروباری سیاسیی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر شاندی ئەمریکا ‌هەڕەشەکانیانن بەلاوە بنێن، ئەگەرێکی باش هەیە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن.

 

ئەمەش بزانە: ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت دانووستانەکان ڕاستەوخۆ بێت، بەڵام ئێران ئەمە ڕەتدەکاتەوە، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین، ترەمپ باوەڕی بە دیپلۆماسی و گفتوگۆ ڕاستەوخۆ لەیەک ژووردا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ