یەكگرتوو داوا دەکات پەلە لە پێكهێنانی حكومەت بکرێت

شەیری بکە لە:
یەكگرتوو داوا دەکات پەلە لە پێكهێنانی حكومەت بکرێت

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەپێویستی دەزانێت، پەلەبكرێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

وێنە گەورەکە: دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو ئێستا لایەنە سیاییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم، پارتی و یەکێتی وەکو براوەی یەکەمی هەڵبژاردن چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان. 

 

لێدوانی فەرمی: خەلیل ئیبراهیم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانكاری و پێشهاتە گەورە و خێرایانەی لە ناوچەكە ڕوودەدەن، یەكگرتوو بەپێویستی دەزانێت پەلەبكرێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

- دووپاتیشی كردەوە، ئەگەر پێكهێنانی حكومەت زیاتر لەوەی ئێستا دوابكەوێت هەرێمی كوردستان لەڕووی سیاسییەوە زیانی زۆری پێدەگات.

 

- یەكگرتوو وەك ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی خۆی دەبینێت لە چاودێریكردنی ئەو كابینەی كە بڕیارە پێكبهێندرێت.

 

- گفتوگۆكانمان لەگەڵ حیزبە دەسەڵاتدارەكان بەردەوامە و بۆچوونەكان ئاڵوگۆڕ دەكەین و بەردەوامیش پەیامی خۆمان بە پارتی و یەكێتی گەیاندووە كە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان لەبەرچاو بگرن. 

شەیری بکە لە: