تۆمەتباری ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی ئازاد کرا

شەیری بکە لە:
تۆمەتباری ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی ئازاد کرا

دووکانە سووتاوەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

ئەو کەسەی بەتۆمەتی سووتانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی دەستگیر کرابوو ئازاد کرا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش لەوبارەیەوە دەڵێت، 'ئەو کەسە تەنیا گومانلێکراو بووە'.

 

وێنە گەورەکە: کاتژمێر 06:00ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 5-4-2025، بازاڕی دارەسووتاوەکە گڕی گرت و بەهۆی ئاگرەکەوە 150 دووکان سووتا و جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو، دواتر کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا، ئەمڕۆش هەواڵی ئازادکردنی لەلایەن دادگاوە بڵاوکرایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو نەوجەوانە بە گومانی سووتاندنی بازاڕەکە دەستگیر کرابوو، دیارە بۆ دادگا ڕوونبووەتەوە کە ڕەنگە دەستی لە ڕووداوەکەدا نەبێت، بۆیە بە کەفالەت ئازاد کرا.

 

زانیاریی زیاتر: سەرکەوت ئەحمەد وتیشی: ئەم کوڕە لە شەوی ڕووداوەکە لەحیمی کردووە، دواتر کارەبای هەڵداوەتەوە و دوکانەکەی داخستووە و ڕۆیشتووە، خۆی دانی بەو تاوەنە نەناوە، جگە لەوەش ئاگرەکە کاتژمێر 06:00ی سەرلەبەیانی دروست بووە و هیچ پەیوەندی بەمەوە نییە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیس لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دیاریکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامە.

باکگراوند:

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: