ئەنجوومەنی ئاسایش دانپێدانانی هێرشکارەکەی جەژنی ئەکیتۆی بڵاوکردەوە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی ئاسایش دانپێدانانی هێرشکارەکەی جەژنی ئەکیتۆی بڵاوکردەوە

لۆگۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز



ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەو تیرۆرستەی بڵاوکردەوە کە هێرشەکەی سەر ئاهەنگی جەژنی ئەکیتۆی لە شاری دهۆک ئەنجامدا.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 1ـی نیسان لە دهۆک كەسێك هێرشی كردە سەر ئاپۆڕای بەشداربووانی ڕێوڕەسمی ئەكیتۆی كریستیانەكان و لە شوێنی ڕووداوەكە دەستگیركرا، دواتریش ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تاوانبارەکە هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە داعش بووە و بە ئامێرێکی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتیان و دوو کەسی بریندار کردووە.

زانیاریی زیاتر: بەهۆی هێرشەکەوە سێ کەس لە ڕووداوەکە برینداربوون کە دوو لەوان ژنێک و گەنجێک بوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیرۆستەکە ناوی لوئەی عەبدولڕەحیم ڕەمەزانە و لەدایکبووی شاری قامیشلۆی سووریایە و هەڵگری بیروباوەڕی ڕێکخراوی داعشە.

 

لەلایەکی دیکە: هێرشکارە تیرۆستەکە لە دانپێدانانەکەیدا وردەکاری هێرشەکە دەگێڕێتەوە و پلان و ساتی هێرشەکە باس دەکات.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: