سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە نووسەرانی عەرەب کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە نووسەرانی عەرەب کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و لەگەڵ ژمارەیەک نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبی عەرەب

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبی عەرەب تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی و گۆڕانکاری و پێشهاتە نوێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 10-4-2025، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک ئەدیب و نووسەر و کەسایەتی ڕۆشنبیری عەرەب لە سەڵاحەددین کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پێشخستنی کولتووری دیالۆگ و پێکەوەژیانی سیاسیی و فەرهەنگی لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەلایەن شاندی میوانەوە ستایش کرا.

 

-هەوڵەکانی فەخری کەریم و دەزگای ئەلمەدا لە کردنەوەی پێشانگای کتێب لە هەولێر بەرز نرخێنرا، ئەم جۆرە چالاکییانەیان وەک هاندەری بەهێز بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە و پەیوەندیی نێوان شارستانییەتیەکان و دەوڵەمەندکردنی زمان و ئەدەبی گەلانی ناوچەکە وەسف کرد.

 

-سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەدا کورتەیەکی مێژووی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی کورد دا هاتوون بۆ شاندی میوانی خستەڕوو.

 

-سەرۆک بارزانی ڕۆڵی زانایان و ئەدیبانی گەورەی کوردی لە خزمەتگردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و گەلانی ناوچەکە خستە ڕوو، هاوکات فەرهەنگ و ڕۆشنبیری وەک بنەمایەکی گرنگ بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان نەتەوەکان و گەلانی ناوچەکە وەسف کرد.

 

-شاندی میوان پەیوەست بە دۆزی كورد و بارودۆخی سیاسی و گۆڕانكاری و ئەگەر و پێشهاتە نوێیەکانی سووریا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كۆمەڵێك پرسیار و ڕا و بۆچوونیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد، سەرۆك بارزانیش وەڵامی پرسیار و تێبینیەكانی دانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: