پاسپۆرتی عێراق دووەم خراپترینی جیهانە

شەیری بکە لە:
پاسپۆرتی عێراق دووەم خراپترینی جیهانە

هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی بێ ڤیزا تەنیا دەتوانن سەردانی حەوت وڵات بکەن

ئاڤا نیوز

پێگەی نۆماد کاپیتاڵیست ڕیزبەندیی نوێی بۆ سەنگی پاسپۆرتی وڵاتان لە ساڵی 2024 ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕیزبەندییەکە لە ناو 199 دەوڵەتدا، عێراق پلەی 198ی وەرگرتووە.

وێنە گەورەکە: هەر یەکە لە سویسرا، ئیرلەندا و پورتوگال یەکەم تا سێیەم باشترین پاسپۆرتی جیهانن. هاوکات ئەفغانستان، عێراق و یەمەن لە خراپترینەکانن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی دەتوانن بێ ڤیزا گەشت بۆ 7 دەوڵەت بکەن. 31 دەوڵەت ڕێگە بە هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی دەدەن لە کاتی گەیشتنیان ڤیزا وەربگرن. 4 دەوڵەتیش ڤیزای ئەلیکترۆنی بە هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی دەدەن.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕیزبەندییەکە پاسپۆرتی تورکیا 83یەمین، ئێران 190 و سووریا 194ەمینە. تەنیا پاسپۆرتی ئەفغانستان لە عێراق خراپترە و کۆتایی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: