هەوڵی شکاندنی دەروازەی کۆشکی بەکینگهەم دەدرێت

شەیری بکە لە:
هەوڵی شکاندنی دەروازەی کۆشکی بەکینگهەم دەدرێت

دیمەنێک لە کۆشکی بەکینگهەم. وێنە: cn traveller

ئاڤا نیوز

 

پۆلیسی لەندەن کەسێکی دەستگیر کردووە بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشاوە بە دەروازەکانی کۆشکی بەکینگهەمدا و وازانراوە هەوڵی چوونە نێو کۆشکەکەی داوە.

 

لێدوانی فەرمی: پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاند: "کاتژمێر 05:30ـی ئەم بەیانییە (بە کاتی هەولێر) ئۆتۆمبێلێک خۆی داوە بە دەروازەکانی کۆشکی پاشادا. ئەفسەرەکان گومانی تاوانی زیانگەیاندنیان لە شۆفێرەکە کردووە، بۆیە لە شوێنی ڕووداوەکەدا دەستگیریان کردووە، پاشان گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕووداوەکەدا کەس بریندار نەبووە و هێشتا لە لێکۆڵینەوەدان.

 

زانیاریی زانیاریی: گەرچی ئاسایشی کۆشکی بەکینگهەم بە توندی چاودێری دەکرێت و دەپارێزرێت، بەڵام لە ڕابردوودا چەندین جار هەوڵی چوونە ناوەوەی کۆشکەکە دراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ