دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور ڕەتدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور ڕەتدەکرێتەوە

دوکانی یەکێک لە گۆشتفرۆشانی شاری سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤانیوز

دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور هاووڵاتیانی نیگەران کردووە، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێریش دەڵێت 'نرخ زیاد نەبووە'.

بابەتی سەرەکی: بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، خواست لەسەر گۆشتی سوور لەلایەن هاونیشتمانیانەوە زیاد بووە، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە، گوایە نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەتەوە و نرخی یەک کیلۆ نەرمەی گۆشت بووە بە 21 هەزار دینار، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە.

لێدوانی فەرمییەکان: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نرخی گۆشت یەک مانگە بەشێوەیەکی گشتیی جێگیرە و زیاد نەبووە، ئەگەر شوێنێکیش گۆشتی بەسەرچوو بفرۆشێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

- لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا دەستبەسەر 500 کیلۆ گۆشتی ماوە بەسەرچوودا گیرا و خاوەنەکەی سزا درا.

لەلایەکی دیکەوە: هۆگر عەلی، بەرپرسی چاودێری بازرگانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نرخی گۆشتی سوور زیاد نەبووە، ئەگەر هەر شوێنێک نرخ زیاد بکات لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەین، پێشتریش لێپێچینەوە کراوە.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆستەم قەساب کە لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە نرخی گۆشتی هەرزان کردووە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نرخەکان لای ئێمە گران نەبووە و وەکو خۆیەتی، ئەو شوێنانەی نرخ زیاد دەکەن لە خوا ناترسن، ئاگادارم یەک کیلۆ گۆشت بە 20 هەزار دینار فرۆشراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ