بە گوژمەی 183 ملیۆن دینار شەقامێکی دەربەندیخان ڕووناک دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
بە گوژمەی 183 ملیۆن دینار شەقامێکی دەربەندیخان ڕووناک دەکرێنەوە

دیمەنی قەزای دەربەندیخان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەسەر داهاتی 8%ـی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دەربەندیخان، ستوون و ڕووناککەرەوەی بۆ شەقامێکی سەرەکی قەزای دەربەندیخان دابینکرد.

وێنە گەورەکە: بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان شەقامێکی سەرەکیی دەربەندیخان ڕووناک کرایەوەپرۆژەکە لە تۆنێلی دەربەندیخان  تاوەکو ناو بازاڕ دەگرێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، پڕۆژەی ڕوناککردنەوەی شەقامی سەرەکیی دەربەندیخان بە دانانی 52 ستوونی ڕووناکی لە تۆنێلەکە تاوەکو ناو بازاڕ جێبەجێکرا، درێژی ئەو شەقامەی ڕووناککراوەتەوە یەک هەزار و 750 مەترە و تێچووەکەی نزیکەی 183 ملیۆن دینارە کە لەلایەن ڕوانین جێبەجێکراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، بودجەی پرۆژەکە لەسەر داهاتی 8%ـی بەڕێوەبەرایەتییەکە و لە ماوەی 170 ڕۆژدا تەواو کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ