دەم پارتی ڕەتی دەکاتەوە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکات و باخچەلی پێشوازی لێ دەکات

شەیری بکە لە:
دەم پارتی ڕەتی دەکاتەوە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکات و باخچەلی پێشوازی لێ دەکات

دیمەنی خۆپیشاندەکانی تورکیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بە بەشداریکردنی دەم پارتی لە خۆپیشاندانەکانی تورکیا پەیامێک بۆ جەهەپە دەنێرێت و دەڵێت: "ئێمە جەماوەری چالاکوانی جەهەپە نین، کاری لەوە گەورەترمان هەیە بیکەین". سەرۆکی مەهەپەش پێشوازی لەو پەیامە دەکات.

بۆچی گرنگە: دەم پارتی هەر لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکشارەوانی ئیستەنبووڵ، سەرەڕای ئەوەی ڕووداوەکەیان سەرکۆنە کرد، سەردانی جەهەپەیان کرد و هاوخەمی و پشتیووانی خۆیان بۆ ئۆپۆزسیۆن دەربڕی.  بەڵام ڕەتی دەکەنەوە ببنە بەشێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەوەی ڕوونکردەوە کە ئەوان پشتیوانی لەهەر پارتێک دەکەن کە ناهەقی بەرامبەر بکرێت و بەدەنگ دێن لەسەر پێشێلکارییەکانی دیموکراسی، هەر ئەمەیە ئەوان لە پارتەکانی دیکەی تورکیا جیادەکاتەوە، بەڵام ئەوان بەشدارنابن لە ناڕەزایەتیەکان لەبەر ئەوەی "دەم پارتی جەماوەری چالاکوانی جەهەپە نییە و کاری لەوە گەورەتری هەیە".

لە بەرامبەردا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پێشوازی لەو وەڵامەی دەم پارتی دەکات و دەڵێت: لێدوانە عەقڵانی و ‌هێمنانەکەی بەکرهان بۆ جەهەپە، بەرزدەنرخێنم و شایەنی پێزانینە، هەوڵەکانی جەهەپە مەحکومن بە شکست.

قووڵتر: دەم پارتی لەبەردەم چانسێکی مێژوویدایە بۆ ئەوەی بچێتە نێو قۆناغێک کە چیتر قوربانی نەدات، لە شەڕ و کوشتار دووربێت، مافی دەستوورییەکانی خۆی لە دەستووری و پەرلەمانی تورکیا بەدەست بهێنێت، بۆیە نایەوێت بە لایەنگیری و خۆخستنە هیچ بەرەیەکەوە، لەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە شکست بێنێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ