مۆساد و سی ئای ئەی لەبارەی شەڕی غەززە کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
مۆساد و سی ئای ئەی لەبارەی شەڕی غەززە کۆدەبنەوە

لۆگۆی مۆساد و سی ئای ئەی

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی هەوڵدان بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی هێشتا لە غەززە دەستبەسەرن کە ژمارەیان دەیان کەسە، سەرۆکی هەواڵگریی مۆساد و سەرۆکی هەواڵگری سی ئای ئەی کۆبوونەتەوە.
 
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە نێوەندگیران (ئەمریکا، میسر و قەتەر) لە هەوڵدان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێ لە غەززە پێش جەژنی ڕەمەزان.

لێدوانی فەرمی: نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێ ئاماژەدان بە شوێنی کۆبوونەوەکەیان ڕایگەیاندووە، دەیڤد بەرنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) و ولیەم بۆرنس، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) کۆبوونەتەوە. 

 
"لەوە ناچێت حەماس لەم قۆناغەدا ئارەزووی ڕێککەوتنی هەبێت، زۆر هەوڵ دەدات لەم ڕەمەزانەدا لەسەر حیسابی دانیشتووانی غەززە ئاگر لە ناوچەکە بەربدات. بەڵام بەمەبەستی کەمکردنەوەی جیاوازییەکان و بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتنەکان، هەماهەنگیمان لەگەڵ نێوەندگیرەکاندا بەردەوامە"نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ وادەڵێت.

 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل بۆ دوایین گەڕی دانوستانەکانی ئاگربەستی قاهیرە شاندی خۆی نەنارد؛ شاندەکەی حەماسیش ناڕەزاییان بەرانبەر ئیسرائیل دەربڕی و بۆ ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرکردایەتیی بزووتنەوەکەدا بەرەو قەتەر بەڕێکەوتن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان