قایمقامی هەولێر: ئارامییە نموونەییەكەی هەولێر هۆكارێكی سەرەكیی هاتنی گەشتیارانە

شەیری بکە لە:
قایمقامی هەولێر: ئارامییە نموونەییەكەی هەولێر هۆكارێكی سەرەكیی هاتنی گەشتیارانە

دیمەنی شەوانی ڕەمەزان لە هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

چاوەڕوان دەكرێت بۆ جەژنی ڕەمەزان ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە گەشتی شاری هەولێر بكەن و قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێریش دەڵێت، ئارامییە نموونەییەكەی هەولێر هۆكارێكی سەرەكیی هاتنی گەشتیارانە.

وێنە گەورەكە: لەگەڵ هاتنی جەژنی ڕەمەزان كە هاوكات لەگەڵ نەورۆز و بەهار، چاوەڕوان دەكرێت تاوەكوو دوای جەژن دەیان هەزار گەشتیار لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە گەشتی شاری هەولێر و ناوچە گەشتیارییەكانی بكەن.

لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە هۆی ئەوەی ئەمساڵ مانگی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆز هاوكات بوون، كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ژمارەی گەشتیار لە هەرێمی كوردستان هەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە شاری هەولێر چەند فێستیڤاڵ و چالاكییەك لە مانگی ڕەمەزان ئەنجام دران كە كاریگەرییان بۆ ڕاكێشانی گەشتیاران هەبووە، هاوكات لەگەڵ هاتنی جەژنی ڕەمەزانیش ژمارەیەكی زۆر گەشتیار ڕوو لە شاری هەولێر دەكەن.

- ئەو ئامارانەی ڕادەگەیێنرێن بریتین لە ئاماری ئەو كەسانەی كە لە بازگەكان و یاخود لە ڕێگەی فڕۆكەوە دێنە نێو سنووری شاری هەولێر و زۆرینەیان بۆ مەبەستی گەشتیارییە.

- چەند هۆكارێك هەن بۆ هاتنی گەشتیار لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، یەكێك لە سەرەكیترین هۆكارەكان، ئەو ئارامییەیە كە لە شاری هەولێر هەیە و لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە هاوشێوەی نییە و نموونەییە، لە دەروازەكانەوە ڕێككارە ئەمنییەكان دەستپێدەكات و تا ڕۆیشتنەوەی گەشتیار بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ